Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 20:02

لە رۆژانی جەژن لە راپەڕین 40 كەس بە چەقۆ بریندار بوونە

کوردستان TV
100%

تەندروستی راپەڕین ئاماری رووداوەكانی چوار رۆژی جەژنی قوربانی بڵاو كردەوە، بەپێی ئامارەكە لەو چوار رۆژەی جەژن لە ناوچەكە 40 كەس بە چەقۆ بریندار بوونە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە چوار ڕۆژی جەژندا 1649 هاووڵاتیی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردووە و لەو ڕێژەیەش 200 هاووڵاتی داخڵکراون لە ناو نەخۆشخانەکاندا.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 40 برینداری چەقۆ هەبووە و 11 نەشتەرگەری جۆراوجۆریش ئەنجامدراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە کە لەو چوار ڕۆژەی جەژنی قورباندا 11 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، 3 حاڵەتی پێوەدانی مار و 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 7 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمار کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.