یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (یوفا) ناوی باشترین یاریزانی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بڵاو كردەوە كە شەوی رابردوو پاڵەوانیەتییەكە كۆتایی هات.
شەوی رابردوو یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی و ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگەی پوشكاش لە وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەچوو.
یانەی پاریس سان جێرمان كە پارساڵیش ناساناوەكەی بردبووەوە، لە یارییەكەی شەوی رابردوو بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە و بووە پاڵەوان، دوای ئەوەی لە گێمی ئاسایی و زیادكراودا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان ببوون.
یوفا ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی ناوی باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بڵاو كردەوە، ئەویش كڤیچا كڤاراتسخیلیا یاریزانی باڵی هەڵبژاردەی جۆرجیا و یانەی پاریس سان جیرمان بوو.
كڤیچا كڤاراتسخیلیا لە یارییەكانی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشێوەیەكی گشتی ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كردبوو و ڕۆڵی سەرەكی گێڕابوو لە سەركەوتن و بەدەستهێنانی ناسناوەكە بۆ یانە پاریس سان جێرمان.
كڤیچا كڤاراتسخیلیا لە یارییەكانی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا 10 گۆڵی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار كردبوو، هەروەها 7 گۆڵی دیكەشی بۆ یاریزانانی هاوڕێی دروستكردبوو.
كڤیچا كڤاراتسخیلیا لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ئارسناڵ هەروەها پەناڵتی بۆ یانەكەی گرتبوو كە دواتر عوسمان دێمبێلێ گۆڵی یەكسانبوونەوەی یانەی پاریس سان جێرمانی تۆمار كرد.
كڤیچا كڤاراتسخیلیا لە ساڵی 2025 بە گرێبەستێك لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كردبوو.
✨🇬🇪 Khvicha Kvaratskhelia is the 2025/26 UEFA Champions League Player of the Season 🙌#UCL pic.twitter.com/vkfBtCMEP1
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) May 31, 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.