Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 10:48

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات

کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 25مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و كادیر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی(25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکی دەزانین کە  بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتییەوە کار بکەین بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

31-5-2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.