گوتەبێژی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی كوردستان لە شاری مەككە دەگەنە شاری مەدینە.
كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ یەكشەممە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرەو شاری مەدینە بەڕێ کەوتن.
کاروان ستوونی هەروەها ڕایگەیاند: ژمارەی حاجییانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 1027 حاجییە و هەموویان ئەمڕۆ شاری مەککەیان بەجێهێشت و لەلایەن ستافی پڕۆسەی حەج لە شاری مەدینە پێشوازییان لێ دەکرێت.
كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە، تاوەکو ڕۆژی 10/6/2026 سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.