حكوومهتی فهرهنسا له ههڵوێستێكی ڕاشكاوانهدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر قەڵای ستراتیژی بیۆفۆرت لە باشووری لوبناندا گرت.
لای خۆیهوه ئهمرۆ یهكشهممه، ژان نویل بارۆڵت بە کەناڵی بی ئێف ئێم-ی ڕاگەیاندووە، "داوای کۆبوونەوەی بەپەلەم له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، چونکە ئەگەر دان بە مافی ئیسرائیلدا بنێین، وەک هەر وڵاتێک بۆ بەرگریکردن لەخۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی حزبوڵڵادا، ئەوا پاساوێكی شهرعی دهداته ئیسرائیل بۆ درێژهدان به داگیركارییهكانی له لوبناندا.
ئاماژەی بەوەشکردووه، "ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، چونکە ئەم پێشڕەوییە لەسەر خاکی لوبنان نەک تەنها پێچەوانەی پابەندبوونەکانی ئیسرائیلە بە ئاگربەست لە لوبنان، بەڵکو پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.