بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە چالاک دەبێت و دەگاتە 20 بۆ 30 کم/ک.
بۆ سبەی دووشەممە 1ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 31 | 32 |
| سلێمانی | 29 | 30 |
| دهۆک | 31 | 31 |
| هەڵەبجە | 32 | 33 |
| زاخۆ | 31 | 32 |
| چەمچەماڵ | 31 | 32 |
| سۆران | 30 | 31 |
| پیرمام | 27 | 28 |
| گەرمیان | 37 | 37 |
| حاجی ئۆمەران | 21 | 22 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.