ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان بۆ رای گشتیی جیهان ئاماری قوربانیانی هێرشه چڕه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه راگه‌یاند و ده‌ڵێت، قوربانییه‌كان هێنده زۆرن سنووری مرۆیی تێپه‌ڕاندووه.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە 2ی ئازارەوە تاكو ئێستا سێ هەزار و 371 كەس شەهید و 10 هەزار و 129 كەسی دیكەش برینداربوونه.
له ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ئه‌وه‌ش هاتووه: دەستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سنووری مرۆیی تیپه‌ڕاندووه و ڕه‌نگه ده‌یان كوژراوی تریش هه‌بێت له‌ژێر دار و په‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا هێشتا نه‌دۆزرابنه‌وه و تۆمار نه‌كرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.