وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران نەگۆڕن و دۆناڵد ترەمپ هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات، مەگەر لە بەرژەوەندیی ئەمریکادا بێت.
ئەمڕۆ شەممە 30ـی ئایار، پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە، جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێگە بە تاران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
وەزیری جەنگی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "دۆناڵد ترەمپ هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات، مەگەر لە بەرژەوەندیی ئەمریکادا بێت".
پیت هێگسێس ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا بەرهەمدار بوون و ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا پێداگرە لەسەر ئەوەی تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.