Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:33

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا  کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی ئەرکی تۆم باراکی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیاند.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "باڵیۆز باراک لە پۆستی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ڕۆڵێکی زۆر بەنرخی گێڕاوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "ئەگەرچی ئێستا ئەم پۆستە کۆتایی دێت، بەڵام ئەو هێشتا لە ناو ئیدارەی ترەمپدا و سەبارەت بە سووریا و عێراق ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی تۆم باراک بۆ بۆ سیاسەتی ئەمریکا، بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ وڵاتەکەیان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.