Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 21:51

ئیسماعیل بەقایی: هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا یەکلایی نەکراوەتەوە

کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا یەکلایی نەکراوەتەوە و سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش هیچ دانوستانێکیان نییە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا یەکلایی نەکراوەتەوە و کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران و عومانەوە دیاری دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم قۆناغەدا سەرنجیان خستووەتە سەر کۆتاییهێنان بە جەنگ و سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش هیچ دانوستانێکیان نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.