Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 01:22

قاڵیباف: ئێران متمانە بە قسە ناکات و تەنیا کردارەکان پێوەرن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران متمانە بە قسە ناکات و تەنیا کردارەکان بە پێوەر دەزانن.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئایار، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و گەورە دانوستانکاری ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند، ئێران متمانە بە زەمانەت یان قسە ناکات و تەنیا کردارەکان پێوەرن، هەروەها گوتی: "تاران هیچ هەنگاوێک نانێت تا ئەو کاتەی لایەنی بەرامبەر دەستپێشخەریی هەنگاونان نەکات".

سەرچاوەکان بڵاویان کردووەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوانیان و هەڵگرتنی ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا ڕەزامەندیی لەسەر نەداوە. 

لە لایەکی دیکەشەوە، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە هێشتا نەتوانراوە داڕشتنەکەی تەواو بکرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.