بەهۆی رووداوی لێچوونی غاز لە یەكێك لە مەلەوانگەكانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق، 6 كەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.
پۆلیسی ناوچەی رەسافەی شاری بەغدا رایگەیاند: شەوی رابردوو لە مەلەوانگەی زەعفەرانییە ڕووداوێكی لێچوونی غازی كلۆر كەوتەوە و بەهۆیەوە 6 هاووڵاتی بریندار بوون.
بریندارەكان بەپەلە گەیەنرانە نەخۆشخانەی زەعفەرانییە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا.
پۆلیسی رەسافە راشیگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستپێكردووە و رێكاری یاسایی توند بەرامبەر خاوەنی مەلەوانەگەكە دەگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.