Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:03

كوپەیەكی كۆن دۆزرایەوە كە 100 پارچە خشڵ و زێڕ و گەوهەری تێدایە

کوردستان TV
100%

كوپەیەكی كۆنی پڕ لە خشڵ و زێڕ و گەوهەر لە وڵاتی سعوودییە دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 1200 ساڵ پێش ئێستا.

دەستەی كەلوپووری سعوودییە ئاشكرای كرد: لەلایەن زاناكانی شوێنەواری سعوودییە لە كاتی كاری هەڵكردن لە شوێنی كۆن كوپەیەكی پڕ لە خشڵ و زێڕ و گەوهەر لە دەوروبەری شاری ریاز دۆزرایەوە.

كوپەكە لەژێر زەوی چەند خانوویەكدا دۆزراوەتەوە كە وەك وێستگەیەك بووە لەسەر ڕێگەی کۆنی حەج لەنێوان شاری بەسڕەی عێراق و وڵاتی سعوودییە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەم وێستگەیە و وێستگەكانی دیكەی سەر رێگەی كۆنی حەج وەك شوێنی حەوانەوە بۆ رێبواران دروستكراوە كە لەنێوان ساڵانی 743 بۆ 753ی زایینی بوونیان هەبووە.

دەستەی كەلوپووری سعوودییە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەنێو كوپەكەدا 100 پارچەی خشڵ و زێڕ و گەوهەر هەیە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسییەكان.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.