Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

وادەی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجییان بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 4/6/2026 یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە کوردستان كە بۆ ئەمساڵ بۆ فەریزەی حەج بەشێوەیەكی گشتی 1027 حاجی سەردانی وڵاتی سعوودییەیان كردووە.

کاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان راشیگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان گوایە یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان لە ڕێكەوتی 10/6/2026 دەگەڕێنەوە، ڕاست نین.

هەروەها رایگەیاند: زانیاری دروست و تەواو ئەوەیە کە یەکەم کاروانی حاجییان لە ڕێكەوتی 4/6/2026 لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

کاروان ستوونی هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا دوایین کات بۆ گەڕانەوەی تەواوی حاجییانی هەرێمی كوردستان دیاری نەکراوە.

گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان گوتیشی كە حاجییان دوای تەواوبوونیان لە شاری مەککە، ماوەی 4 رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە، ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.