بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕاگەیاند، شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ بەڕێوەیە و گۆڕانکاری لە پلەی گەرما روودەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تۆزێکی سوک لە هەوادا هەیە. پلەی گەرما بە بڕی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینی 29ـی ئایار، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانیدا شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێبکات و لە دوای نیوەڕۆوە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە. ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت. هاوکات پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 36 | 31 |
| سلێمانی | 34 | 29 |
| دهۆک | 35 | 30 |
| هەڵەبجە | 37 | 31 |
| چەمچەماڵ | 36 | 30 |
| پیرمام | 32 | 26 |
| گەرمیان | 41 | 35 |
| زاخۆ | 37 | 32 |
| حاجی ئۆمەران | 23 | 21 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.