یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، دواى دهستبهكاربوونى ستافى تازه به شێوهیهكی فهرمی بڕیاریدا پاڵەوانێتیی جامی عێراق ههڵبوهشێنێتهوه و ئهو یاریانهش كه ئێستا ماوه ڕایبگرێت.
یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاندووه: "یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی هاندەرانی وەرزشیی دڵسۆزی سەرجەم یانە بەشداربووەکان دەکات، بۆ ئەو هاوکارییە گەورەیە و ئهو ڕۆحیەتە نیشتمانییە بەرزەی کە لە ماوەی وەرزی ئێستادا نیشانیاندا."
ئهوهش هاتووه : "لەسەر بنەمای پەرۆشیی یەکێتییەکە بۆ دابینکردنی باشترین کەشوهەوا بە مەبەستی ئامادەکردنی هەڵبژاردنە نیشتمانییە جیاوازەکان، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەوەی لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی جامی عێراق بۆ وەرزی ئێستا ماوەتەوە، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانیدا.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق راشیگهیاندووه: "قۆناغی داهاتوو شایەتی ئامادەکاری پێشوەختە و گشتگیر دەبێت بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێکانی وەرزی نوێ بە شێوازێکی باشتر لە ڕووی ڕێکخستن، هونەری و بەبازاڕکردنی وهرزشییهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.