Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:49

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.