Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

حاجیانی هەرێمی کوردستان لە کێوی عەرەفە جێگیربوون و ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە

کوردستان TV
100%

کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: حاجیانی هەرێمی کوردستان هاوشانی ملیۆنان موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان، لەسەر کێوی عەرەفە جێگیر بوون بۆ بەجێگەیاندنی ڕوکنە هەرە سەرەکییەکەی فەریزەی حەج.

بەپێی دوایین زانیارییەکانی کاروان ستوونی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی یان گرفتێکی تەندروستی لەناو حاجیانی هەرێمدا تۆمار نەکراوە. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەردەوام لەناو حاجیاندان بۆ چاودێریکردنی ڕەوشەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

حاجیانی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئیمانی و ئارامدا سەرقاڵی نزا و پاڕانەوەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستان و جیهان. هاوکات بڕیارە پاش ئاوابوونی خۆر، کاروانی حاجیان بەرەو "موزدەلیفە" بەڕێبکەون بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی فەریزەکانی حەج.

شایەنی باسە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی حاجیان بە سەلامەتی و بەبێ گرفت ئەم گەشتە ئایینییە تەواو بکەن و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.