Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 09:34

پەیامی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی یۆبیلى زێڕینى شۆڕشی گوڵاندا ڕایگەیاند، ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی ئایار، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەساڵیادی په‌نجا ساڵی هەڵگیرسانی شۆڕشی 26ـی گوڵاندا، بە شکۆ و شانازییەکی زۆرەوە، یادی هەموو شەهیدە سەربەرزەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەر و خەباتکارانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئەو کاتەدا، بە ورەیەکی بەرزەوە، دەستیان بە خەبات و تێکۆشان و بەرگری لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەدا جەختی کردەوە: شۆڕشی گوڵان، نەک تەنیا پیلانی دوژمنان و ناحەزانی کوردستانی تێکشکاند، بەڵکوو  ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کردەوە و سەلماندی کە خواست و ئیرادەی گەلی کوردستان، لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و سەرەنجام بە هۆی خۆڕاگری و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی گەلەکەماندا، ڕاپەرین و ئازادی وڵات و چەندین دەستکەوتی دیکەی نیشتمانییمان بەدەست هێنا.

لە کۆتایی پەیامەکەدا مەسرور بارزانی گوتی: لە یادی پەنجا ساڵ و یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.