Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 15:16

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئيتاڵيا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ ڕۆما كرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پێزانین بۆ پشتگيريى بەردەوامی ئیتاڵیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جەختی لە بەردەوامیی پابەنديی ئيتاڵيا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.