ئەمڕۆ دووشەممە، بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان چڕتر بکەنەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ لهناوبردنی تهواوهتی حزبوڵڵای لوبنان.
دهشڵێت: حزبوڵڵا مهترسییه و هێزەکانی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
نەتهنیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە کەناڵی تێلیگرامی خۆی بڵاویکردەوە رایگهیاندووه: فەرمانم داوە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سهر حزبوڵڵا خێراتر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان دەکەنە سەر، لەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فایبەر ئۆپتیک، بەڵام ئێمە تیممان هەیە کە کار لەسەر ڕێکاری بەرپەرچدانەوە دەکەن و ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.