Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 15:16

ئینتەرنێت لە ئێران ئاسایی بووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە تەواوی شارەكانی ئێران وەك پێشتر ئاسایی كرایەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی (فارس) بڵاوی كردەوە: بە بڕیاری مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، سەرجەم كۆت و بەندەكانی سەر خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت هەڵگیران و هێڵەكانی ئینتەرنێت وەك رابردووی لێ كرایەوە.

هەر لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی 2026، بەشی زۆری خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە شارەكانی ئێران یچڕابوون.

سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی شەممەی رابردوو رایگەیاندبوو كە راسپاردەی داوەتە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەی بۆ ئەوەی بە زووترین كات سنوورداركردنی سەر ئینتەرنێت هەڵبگرن.

بەمەش ماوەی نزیكەی سێ مانگ بەشێكی زۆری خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە شارەكانی ئێران پچڕابوو، بەشێوەیەك كە ئاستی پەیوەندیكردن بە ئینتەرنێت لە تەواوی ئێران بە ڕێژەی 98% دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو.

بەگوێرەی داتاكان لە ناوخۆی ئێرانەوە، پچڕانی هێلەكانی ئینتەرنێت زیانی 20 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری رۆژانە لە ئابووری ئێران داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.