ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، پارتی حوکمڕانی هیندۆسی-ناسیۆنالیستی هیندستان فەرمانی دا به ناوەندەکانی كۆچبه‌ران كه كۆچبه‌رانی به‌نگلادیشی و ڕۆهینگیا كه بەڵگەنامەی مانه‌وه‌یان نییه دیپۆرت بكرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین دیارده‌ی تاوانكاریی لای كۆچبه‌ران له هیندستان.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" له‌زاری به‌رپرسانی باڵای هیندستان به‌تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه: زۆربه‌ی دیارده‌كانی تاوانكاریی لە ویلایەتی بەنگالی له ڕۆژئاوای هیندستان روویداوه كه زۆرینه‌ی كۆپبه‌رانی به‌نگلادیشی و ڕۆهینگیی له‌وێ ده‌ژین.
ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی به‌رپرسانی باڵای هیندستان ترسی لای کەمینەکانیش دروستکردووه كه سنووری ژیان و كار كردنیان سنووردار بكرێت له وڵاته‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی موسوڵمانان و كریستیانه‌كانی وڵاته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.