Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 13:49

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی سێشەممە 26ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان وەک ئەمڕۆ بە ساماڵ و پەڵەهەور دەمێنێتەوە. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی کەم 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 34 35
سلێمانی  32 33
دهۆک 29 30
هەڵەبجە 33 34
زاخۆ 30 31
چەمچەماڵ 33 34
پیرمام 29 30
گەرمیان 38 39
حاجی ئۆمەران 21 22
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.