فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، خشتەی پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئایار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە لە ڕۆژی سێشەممە 26-05-2026 تاوەکو ڕۆژی شەممە 30-05-2026، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش کردووە، کە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا لە ماوەی پشووەکەدا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی خلزمەتگوزارییە پێویستەکان بە هاووڵاتییان بگات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردووەتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 31-05-2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.