Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 12:31

مارکۆ ڕۆبیۆ: نابێت هیچ وڵاتێک سەرانەی ئێران لە گەرووی هورمز قبووڵ بکات

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشکەوتنی کەم لە پرسی ئێراندا هەیە، بەڵام هەر هەوڵێکی تاران بۆ سەپاندنی سیستمێکی وەرگرتنی باج و سەرانە لە گەرووی هورمزدا بە تەواوەتی ڕەتکراوە و قبووڵنەکراوە.

ڕۆژی هەینی 22ـی ئایار، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە شاری هێلسینبۆری سوید جەختی کردەوە، کە گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتییە و گوتی: هیچ نەتەوەیەک نابێت سیستمێکی وەرگرتنی باج و سەرانە لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەدا قبووڵ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها باسی لە پەیوەندییەکانی ناو ناتۆ کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە پێویستە هاوپەیمانییەکە لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو ئەندامەکاندا بێت. ڕاشیگەیاند، پێویستە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکان لە ئەنقەرە، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت، تێگەیشتنێکی ڕوون و هاوبەش بۆ چاوەڕوانییەکان لە ئارادا بێت.

ڕۆبیۆ لە کۆتاییدا گوتی: ناتۆ وەک هەر هاوپەیمانییەک، دەبێت بۆ هەموو لایەک سوودی هەبێت و هەمووان بزانن کە چاوەڕوانییەکان چیین.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.