Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:23

 سکرتێری گشتیی ناتۆ: زۆرێک لە ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە بڕی پێویست هاوکاریی ئۆکرانیا ناکەن

کوردستان TV
100%

مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ناتۆڕایگەیاند، زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بڕی پێویست بودجە و هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا تەرخان ناکەن، تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر هێرشە گشتگیرەکانی ڕووسیا.

ڕوتە لە شاری هێلسینگبۆرگی سوید، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان پێش دەسپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ گوتی: "لە ئێستادا هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا لە ناو ناتۆدا بە شێوەیەکی یەکسان دابەش نەکراون."

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتان هاوکارییەکانیان لە ئاستێکی بەرزدایە و زیاتر لە توانای خۆیان هاوکاری پێشکەش دەکەن، لەوانەش سوید، کەنەدا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، دانیمارک و نەرویج.

مارک ڕوتە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە، کە هێشتا زۆرێک لە وڵاتانی تری ئەندام هەن کە کاتێک دێتە سەر پشتیوانیکردنی سەربازی و دارایی بۆ ئۆکرانیا، بڕی پێویست خەرج ناکەن و ئەمەش ئەرکەکەی لەسەر هەندێک وڵاتی دیاریکراو قورس کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.