Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:56

لە دیمەشق ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و قوربانی لێ كەوتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقی پایتەخت، سەربازێک کوژرا و چەند سەربازێكی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە، چەند پاسەوانێكی وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆمبێكی لكێنراویان دۆزیوەتەوە، لە كاتێكدا كە خەریكی پووچەڵكردنەوەی بوون، بۆمبێكی دیكە بە ئۆتۆمبێلێكدا لە نزیكیان تەقیوەتەوە.

لەبارەی رووداوەكە، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چەند سەربازێكی سوپای سووریا بۆمبێکی چێنراوی ئامادەکراویان بۆ تەقینەوە لە نزیک یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر بە وەزارەت لە ناوچەی باب شەرقی دۆزیبووەوە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ بۆمبەکەدا کراوە و هەوڵی پووچەڵکردنەوەی دراوە، بەڵام پێش تەواوبوونی پڕۆسەکە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەمان ناوچەدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە رووداوەكە بووەتە هۆی كوژرانی سەربازێک و برینداربوونی چەند سەربازێكی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.