سیناتۆرێکی باڵای کۆمارییەکان داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد کە تا ئەو کاتەی تاران لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا بە مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی دەبێت، ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە کە لە ڕێگەی بەئامانجگرتنی ژێرخانە وزەییەکانی ئێرانەوە، گورز لەو وڵاتە بوەشێنێت.
لیندزی گراهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (NBC)ـی ئەمریکی ڕایگەیاندووە: "ژێرخانی وزە، خاڵی لاوازی ئەوانە. ئەگەر بڕیار بێت پێکدادانەکان دەست پێ بکەنەوە، من کەرتی وزە دەخەمە سەرووی لیستی ئامانجەکانەوە".
ئەم سیناتۆرە زیاتر گوتی: "گورزی بەهێزتریان لێ بدەن. ڕەنگە ئەگەر بە ڕادەیەکی پێویست ئازار بچێژن، ئەوا ڕازی بن بە ڕێککەوتن. بەڵام لە ئێستادا پێم وایە هەوڵ دەدەن ئێمە بە چاوەڕوانی بهێڵنەوە. بە بڕوای من ئەوان یاری دەکەن و بە دەربڕینی سەرۆک کۆمار، پێم وایە ئەوان شێتن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.