وەزارەتی بەرگریی سعوودییە ئەمشەو یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەكەیان توانیویانە سێ درۆن لەناوببەن كە لە خاكی عێراقەوە ئاراست ئاسمانی وڵاتی سعوودییە كرابوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودییە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سێ درۆن دوای هاتنە ناو ئاسمانی سعوودییە کە لە خاكی عێراقەوە هاتبوون، ڕێگرییان لێکراوە و تێکشکێندران.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودییە دووپاتیشی کردەوە کە ڕیاز بە مافی خۆی دەزانێت سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ پاراستنی وڵاتەكەی لە وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی هێرشکردنە سەر سەروەری، ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان و دانیشتووانی سعوودییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.