ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، وردەکاریی ئەو مەرجانەی بڵاوکردەوە کە ئەمریکا لە میانی دانوستانەکاندا ئاراستەی تارانی کردوون، هاوکات وەڵام و مەرجە پێشوەختەکانی ئێرانیشی بۆ هەر جۆرە ڕێککەوتنێک ئاشکرا کرد.
مەرجە پێشوەختییەکانی ئێران بۆ دروستکردنی متمانە:
1_ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، بەتایبەتی لە لوبنان.
2_ هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران.
3_ ئازادکردنی هەموو داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە.
4_ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە بەر ئێران کەوتوون.
5_ ناساندنی فەرمیی مافی سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.
مەرجە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ ئێران:
1_ ئەمریکا هیچ جۆرە قەرەبوویەک یان زیانێکی جەنگ بە ئێران نادات.
2_ دەبێت ئێران بڕی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو ڕادەستی ئەمریکا بکات.
3_ تەنیا یەک بنکەی ئەتۆمیی ئێران بە چالاکی دەمێنێتەوە و ئەوانی تر دادەخرێن.
4_ ئەمریکا تەنانەت 25%ـی داراییە بلۆککراوەکانی ئێرانیش ئازاد ناکات.
5_ ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا بەستراوەتەوە بە ئەنجامی کۆتایی دانوستانەکانەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە شارەزایان پێیان وایە ئەم پێشنیازەی ئەمریکا هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کە واشنتۆن نەیتوانیوە لە ڕێگەی سەربازییەوە بیپێکێت، تەنانەت ئەگەر ئێرانیش جێبەجێیان بکات، هەڕەشەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل هەر دەمێنێت.
ئەم ئاشکراکردنانە نیشانەی قووڵیی جیاوازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتن و دەریدەخەن کە پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ڕووبەڕووی بەربەستی یەکجار گەورە بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.