وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە شەوی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا پوچەڵ بکەنەوە و سەدان درۆن تێکبشکێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئایار، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە 556 درۆنی ئۆکرانی لە جۆری (باڵ-جێگیر) لە ئاسمانی زیاتر لە 12 ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەدا ڕاو بکەن و تێکیانبشکێنن.
ئەمە یەکێکە لە گەورەترین هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگەوە، کە تێیدا مۆسکۆ جەخت لەوە دەکاتەوە زۆربەی ئامانجەکان پێش گەیشتنیان بە مەبەست تێکشێندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.