سێ مانگ دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا لەبەردەم زنجیرەیەک بژاردەی سەختدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبن.
دوورخستنەوەی جەنەراڵەکان؛ لە کاتی جەنگدا بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی "پاکتاوکردن" لە ناو وەزارەتەکەیدا. هێگسێت لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا لە مێژووی سەربازیی وڵاتەکەدا، 24 جەنەراڵ و ئەدمیراڵی باڵای لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە. ئەم بڕیارانە کەسانێکی وەک "چارڵز براون" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەش و "لیزا فرانشیتی" بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی گرتووەتەوە.
پاڵنەرەکان سیاسیین نەک سەربازیی چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم دوورخستنەوانە پەیوەندییان بە کوالێتی کارکردنی فەرماندەکانەوە نییە، بەڵکو پاڵنەری سیاسیی و
ململانێی ناوخۆیی لە پشتە. هێگسێت تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە دەیەوێت ئەو فەرماندە سەربازییانە لەناوبەرێت کە لەگەڵ دیدگای سیاسیی ئیدارەی نوێدا ناگونجێن. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شڵەژان لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا
لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی، کە چاوەڕوانی سیاسەتێکی ڕوون و جێگیر لە واشنتن دەکەن.
شکستی ستراتیژیی و مەترسییە ئابوورییەکان لە کایەی مەیدانیدا، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانی" (الغضب الملحمي) نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت. داخستنی درێژخایەنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، لێکەوتە ئابوورییەکانی بۆ سەر جیهان قورستر کردووە. لە کاتێکدا هێگسێت داوای زیادکردنی 500 ملیار دۆلار بۆ بودجەی جەنگ دەکات، بەڵام نەیتوانیوە لەبەردەم کۆنگرێسدا پلانێکی ورد و قەناعەتپێکەر بۆ چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیە و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بخاتە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.