Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

هەڵبژاردەی ئێران بۆ ئامادەکارییەکانی مۆندیالی 2026 ڕوو لە تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی ڕاهێنان و ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانە، گەشتی وڵاتی تورکیا بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026.

ئەمیر قەڵانۆیی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران ڕایگەیاند، جگە لە مەشق و ڕاهێنانەکان، شاندی هەڵبژاردەکە لە تورکیاوە ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ گەشتکردن بەرەو ئەمریکا تەواو دەکەن.

لەم بارەیەوە، مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هیچ ڤیزایەک بۆ یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەکە دەرنەکراوە. بڕیاریشە مەهدی تاج لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کۆببێتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی دڵنیایی تەواو سەبارەت بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالدا، بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە.

بەگوێرەی پلانەکان، هەڵبژاردەی ئێران دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی، شاری ''توسۆن" لە ویلایەتی ئەریزۆنا دەکاتە بنکەی سەرەکی خۆی لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەدا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.