ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێکرد، سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات. ئهمهش به پاساوی كردنه ئامانجی حزبوڵلا لهو ناوچانهدا.
سوپای ئیسرائیل رایگهیاندووه: ئامانجییان لهو هێرشانه كردنه ئامانجی پێگهكانی حزبوڵلایه له ناوچهكانی باشووری لوبناندا، بەڵام پێش هێرشەکان ئیسرائیل هۆشداری له چۆڵکردنی 9 گوندی دایه دانیشتووانی باشووری لوبنان.
لای خۆیهوه، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی دەوڵەتی لوبنان ڕایگەیاندووه، ئهمرۆ شەممە لانیکەم پێنج گوندی لوبنان به تهواوی چۆڵكراون، کە یەکێک لهو گوندانه زیاتر لە 50 کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە دوورە.
لە هەمان کاتدا باس لە کۆچکردنی نوێی دانیشتووان بەرەو شاری سیدۆن لە باشوور و بەیرووتی پایتەخت کراوه.
جێی باسه، ڕۆژی هەینی هەردوو وڵات له واشنتۆن ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست له نێوانیاندا بۆ ماوهی 45 رۆژی تر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.