كۆشكی كڕێملین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر داوای شی جینپینگ سه‌رۆكی چین بریاره ڤلادیمێر پووتین سه‌ردانی وڵاته‌كه بكات و له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پرسه گه‌رمه‌كانی جیهان تایبه‌ت ئۆكراینا گفتوگۆ بكه‌ن.
له راگەیێندراوه‌كه‌ی کۆشکی کرێملندا هاتووه: سەردانەکەی پووتین لە رۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه‌دا دەبێت.
ساڵی 2001 رووسیا و چین "پەیماننامەی دراوسێیەتی باش و هاوکاریی دۆستانە" یان واژۆ كرد ئێستاش 25 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ردوولا خوازیاری به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانن.
لای خۆیه‌وه، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملن دەربارەی کارنامەی سەردانەکە دەڵێت، له دیداری لوتكه‌ی پووتین و سه‌رۆكی چین باس له پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كرێت له‌ئاستی سیاسی و ئابووری و بازرگانی، به‌تایبه‌ت ئێستا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بارزانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا لە گەشەدایە و 200 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بڕیارە هه‌ر له کۆبوونەوەكه‌دا باس لە چەندین پرسی تر بکرێت له‌نێوانیاندا، لەوانەش: هاوکارییەکانی بواری وزە، شەڕی ئۆکراینا، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمه‌ریکا، پرسی تایوان و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.