Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 00:39

لە تایلاند پێکدادانی شەمەندەفەرێک و پاسێکی گشتی زیاتر لە 28 قوربانی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە بانکۆکی پایتەختی تایلاند، شەمەندەفەرێک کێشای بە پاسێکی گشتیدا و لە ئەنجامدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئایار، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بانکۆکی پایتەختی تایلاند، شەمەندەفەرێک لەگەڵ پاسێکی گشتیدا پێکیاندادا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.

میدیاکانی تایلاند بڵاویان کردەوە، ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە نزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەری بەستراو بە فرۆکەخانەوە لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوویداوە. 

دەزگای فریاکەوتنی (سەنتەری پزیشکیی ئیراوان) لە شارەکە ڕایگەیاند، لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.