وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوەی 45 ڕۆژی دیکە درێژکراوەتەوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی له‌یه‌كتر گه‌یشتن و ره‌خسانی زه‌مینه‌ی له‌باری دانوستانه‌كان له واشنتۆن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەكه‌یدا راشیگه‌یاندووه: درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل به چاودێری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و هیواخوازن وه‌كو خۆی جێبه‌جی بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه : خولی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل درێژه‌ی ده‌بێت و بریار وایه لە دوو و سێی مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.