دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری میلـلی چین هێنا و به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێ كه‌وت، سه‌ردانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ماوه‌ی 3 ڕۆژی خایاند و تێیدا خشته‌یه‌كی چڕی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی بەخۆیەوە بینی.
تره‌مپ لەم سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ شی جین پینگ سه‌رۆكی چین كۆبووەوه، هه‌ردوولا باسیان لە كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی له‌سه‌ر ئاستی دووقۆڵی و نێوده‌وڵه‌تی كرد، له‌وانه قه‌یرانی ئۆكرانیا و شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوێسته‌كانی واشنتۆن و په‌كین سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئێران تا ڕادەیەكی زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیكن، دووپاتی كرده‌وه كه هاوڕایە له‌گه‌ڵ شی جین پینگ بۆ كۆتایهێنان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چەكدارییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چینی به ڕێككه‌وتنی بازرگانیی ناوازه وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چین بۆ له‌مه‌ودوا سه‌دان ملیار دۆلار له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا وه‌به‌رهێنان ده‌كات. ئه‌مه دوای ئه‌وه هات كه تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو حكوومه‌تی چین به‌ڵێنی داوه 200 فڕۆكه‌ی بۆینگ له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه بووه‌ته هۆی به‌هێزكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو وڵات‌دا. هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ له پرۆسەی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و چین دانا.
سه‌ردانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وڵاتی چین له كاتێكدا دێت كه ئاڵۆزیی جیوگرافیی سیاسی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌ن، هه‌ردوو وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان هه‌وڵده‌ده‌ن ناكۆكییه ستراتیژییه‌كانیان بەڕێوەببەن و له هه‌مانكاتیشدا ده‌رگه‌ی گفتوگۆی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان بە كراوەیی بهێڵنەوە، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.