Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:28

ترەمپ بۆ ئێران: ئارامگریم سنووردارە و دەبێت ڕێککەوتن بکەن

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە چیتر لە بەرامبەر ئێراندا دان بەخۆیدا ناگرێت و دەبێت بە خێرایی رێككەوتن واژۆ بكەن.

ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بوو لەگەڵ بەرنامەی (هانیتی) لە کەناڵی فۆکس نیوز، لەم چاوپێکەوتنەدا ترەمپ داوای لە تاران کرد بە خێرایی ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن واژۆ بکات.

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕوونی ئاماژەی بەوە دا: من چیتر ئارامگریی زیاترم نابێت... پێویستە ئەوان بگەنە ڕێککەوتن.

سەبارەت بە پرسی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیش کاتێک پرسیاری لێ کرا، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەم بابەتە زیاتر پەیوەندی بە وێنای گشتی و ڕاگەیاندنەوە هەیە نەک بە پرسی ئەمنیییەوە، بە بڕوای ئەو کۆنترۆڵکردنی یۆرانیۆمەکە تەنها بۆ پەیوەندییە گشتییەکان پێویستە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی رایگەیاندبوو، رەنگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای كۆتاییهێنانی سەردانەكەی بۆ وڵاتی چین، ڕاستەوخۆ قۆناغێکی نوێی جەنگ دژی تاران دەست پێ بکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.