Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:17

عەباس عێراقچی پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کرد بە بۆنەی مانەوەی لە پۆستەکەی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایار عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی مانەوەی براکەم فوئاد حوسێن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەم.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، کە فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانە و برایانەکانی نێوان تاران و بەغدا، هەمیشە لە لووتکەی کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندایە.

ئەم پەیامەی عێراقچی دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەی وزاریی عەلی زەیدی بەخشی و فوئاد حوسێنیش بۆ جارێکی دیکە لە پۆستی وەزیری دەرەوە جێگیر کرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.