Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 06:30

ئێران: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکەمان یۆرانیۆم بە ڕێژەی 90% دەپیتێنین

کوردستان TV
100%

وتەبێژی لیژنەیەکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانای تەواوی هەیە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە 90%، ئەگەر بێتو ئەمریکا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: تاران لە ئەگەری هەر هێرشێکی نوێدا بژاردەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی 90% چالاک دەکات.

رەزایی لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پیتاندن بە ڕێژەی 90% ڕەنگە یەکێک بێت لە بژاردە بەردەستەکانی ئێران لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی تر ئێمە لە پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکەین.

جێی ئاماژەیە، گەیشتن بە ڕێژەی 90%ی پیتاندنی یۆرانیۆم بە واتای بەدەستهێنانی ئەو ئاستە دێت کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.