Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

محەمەد باقر قالیباف: بۆ هەموو بژاردەیەك ئامادەین و ئەمجارە دووژمن شۆك دەكەین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران (پەرلەمان) ئەمڕۆ دووشەممە جەختی كردەوە كە سەرجەم هێزە ئێرانییەكان ئامادەن وەڵامی هەر دەستدرێژییەكی دوژمن بدەنەوە بە جۆرێك كە تووشی شۆكیان بكەن.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: هێزە چەكدارەكانمان ئامادەن وەڵامی هەر دەستدرێژییەكی دوژمن بدەنەوە لەسەر بنەمای وانەكانی رابردوو.

راشیگەیاند: بۆ هەموو بژاردەیەك ئامادەین، تووشی شۆكیان دەكەین.

لە کۆتاییدا رایگەیاند: ستراتیژی و بڕیاری هەڵە ئەنجامێکی هەڵە بەرهەم دەهێنێت و ئەمەش ئەوەیە کە جیهان درکی پێ کردووە.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە جێگری فەرماندەی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا شكستی هێناوە لە بەدەستهێنانی ئامانجەكان بەرامبەر ئێران لەبارەی گۆڕینی رژێم و دەستخستنی یۆرانیۆم و دەستبەسەرداگرتنی گەرووی هورمز.

جەختیشی كردەوە كە سوپای پاسداران و هێزە دەریاییەكان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی دوژمن لە سەرووی پێشبینییەكانەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.