Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 04:49

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، تاوەباران و تۆزوخۆڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە 12ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، پاشان بۆ کاتەکانی ئیوارە ئەگەری بارانبارین بەشێوەی پچرپچرهەیە بۆ ناوچەکانی تری هەرێم، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:- 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 32 32
سلێمانی 28 27
دهۆک 28 28
زاخۆ 28 28
چەمچەماڵ 30 28
هەڵەبجە 29 29
سۆران 27 26
پیرمام 27 27
گەرمیان 37 37
حاجی ئۆمەران 21 21

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.