وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، زیاتر لە 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان ڕادەستی بەغدا کراوە، پارەکە بە شێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 10ـی ئایاری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەسەر بڕیاری وەزارەتەکەیان، بڕی 50 پەنجا ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان، ڕادەستی بەغدا کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.