سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوتوێ کران.
ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .
هەروەها جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.