Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

دەوامی سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكان لە تاران ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری تاران رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكان لە تارانی پایتەختی ئێران ئاسایی دەبێتەوە.

محەمەد سادق موعتەمەدیان پارێزگاری تاران ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لە رۆژی شەممە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەوامی سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكان لە تاران ئاسایی دەبێتەوە.

پارێزگاری تاران هەروەها رایگەیاند: دەوام لە سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە و وەزارەتەكان و هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان وەك خۆی لێ دێتەوە.

محەمەد سادق موعتەمەدیان ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژی شەممەوە دەوام لە هەموو شوێنێكی تاران ئاسایی دەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.