Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:35

ئێران زانكۆیه‌كی وێرانه‌ ده‌كاته‌ مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگ

کوردستان TV
100%

ئێران به‌ فه‌رمی بڕیاری دا زانكۆیه‌كی وێرانه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری ئیسفه‌هان بكاته‌ مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگ و وه‌كو ڕه‌مزێك بۆ داگیركارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پیشانی خه‌ڵكی بدات.

زەفاروڵا کەلانتاری، سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆجیای ئیسفەهان ڕایگەیاند، "ئەو شوێنانه‌ی وێرانکراوە وەک مۆزەخانەی جەنگ لەناو زانکۆکەدا دەپارێزرێت، بۆ ئەوەی وەک شایەتحاڵێک بوەستێت لەسەر ئەو ستەم و پێشێلكارییانه‌ی کە وڵاتەکە بە درێژایی مێژوو تووشی بووە".

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنای ئیران پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌:  پارچە زەوییەکی دیکە بۆ دروستکردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ بۆ زانکۆکە تەرخانکراوە و شوێنی وێرانبووی زانكۆكه‌ ته‌واوی ده‌بێته‌ مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگ.

بە گوتەی سەرۆکی زانکۆکە، خەمڵاندنی سەرەتایی بۆ زیانەکانی بینا و کەرەستەی زانکۆکە نزیکە لە نۆ ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.

زانکۆی ئیسفەهان کە یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی ئێران، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا کەوتە بەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە سەرهەڵدانی شەڕ لە 28ی شوباتدا.

بە گوتەی دەسەڵاتداران، هێرشەکان زیاتر لە 30 زانکۆیان له‌ سەرتاسەری ئێران کردۆتە ئامانج، لەوانە لە تارانی پایتەخت، هەروەها ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنی دیکە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.