Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 20:56

ترەمپ لەبارەی هێرشەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هۆشداری دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنەAFP
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، لە زنجیرە لێدوانێکی نوێدا بۆ میدیاکان، ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان و دوایین پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، ترەمپ گوتی: ئەگەرێکی لەو شێوەیە هەیە کە ئەوە ڕووبدات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بژاردەی هێز هێشتا لەئارادایە.

دەربارەی گەمارۆی سەر ئێران، ترەمپ بە شێوازێکی تەنزئامێز وەسفی ئەو گەمارۆ دەریاییەی کرد کە لەسەر ئێران دانراوە و گوتی: ئەوە گەمارۆیەکی زۆر دۆستانەیە .

سەبارەت بەو پێشنیازانەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ئاڵوگۆڕ دەکرێن، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئاگاداری هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنەکەیە و چاوەڕێیە لە کاتێکی نزیکدا دەقە ورد و کۆتاییەکەی پێ بگات.

لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، ترەمپ باسی لە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا کرد لە ئەوروپا و گوتی: ئێمە زۆر زیاتر لە 5,000 سەرباز لە ئەڵمانیا دەکشێنینەوە.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە لە لایەکەوە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەردەوامە، لە لایەکی تریشەوە ئەمریکا خەریکی خێراکردنی فرۆشتنی چەکە بە هاوپەیمانەکانی و بەهێزکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە دەریای عەرەب، ئەمەش نیشانەی ئامادەکارییە بۆ هەردوو بژاردەی ئاشتی یان جەنگ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.