Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 13:16

ئیفلاسی کۆمپانیای فڕۆکەوانی "سپیریت"ی ئەمریکی؛ هەزاران فەرمانبەر بێکار دەبن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی "سپیریت - Spirit" کە کۆمپانیایەکی گەشتی هەرزانە لە ئەمریکا، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ئەمڕۆوە سەرجەم چالاکییەکانی ڕابگرێت و بە تەواوی دابخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بەبێ گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ڕزگارکردنی لە قەیرانی دارایی کۆتایی هاتووە. ئەم داڕمانە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەزاران هەلی کار و بە یەکەمین ئیفلاسی گەورەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دادەنرێت کە بەشێکی سەرەکییەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە. بەهۆی جەنگی دوو مانگەی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی سووتەمەنی فڕۆکە لە بازاڕەکاندا 2 هێندە زیادی کردووە، ئەمەش زیانێکی کوشندەی بە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی گەیاندووە.

ئەم بابەتە وەک گورزێکی سیاسی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبینرێت، چونکە ناوبراو پێشنیازی کردبوو بڕی 500 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ ڕزگارکردنی ئەم کۆمپانیایە تەرخان بکرێت. ئەم پێشنیازەی ترەمپ لە کاتێکدا بوو کە تەنانەت ڕاوێژکارە نزیکەکانی و زۆربەی کۆمارییەکانی ناو کۆنگرێسیش دژی بوون و پێیان وابوو تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆمپانیایەکی ورشکستە هەنگاوێکی دروست نییە. ئێستا بە داخستنی کۆمپانیاکە، ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنەی زیاتر دەبێتەوە سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگ و سیاسەتەکانی بۆ پاڵپشتی کەرتی تایبەت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.